لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووا لانیکەم سێ هاووڵاتیی لە شارەکانی پیرانشار، کامیاران و ڕوانسەر لەلایەن چەکدارانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، هاووڵاتیەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “تەها ئاتەش ئەفرووز” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی تارانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی سێشەمە ١٤ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، هاووڵاتیەکی خەڵکی گوندی “ئەشکەفتان” سەر بە ناوچەی موچشی کامیاران بە ناوی “جوامێر زاهیدی” لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
هەروەها لە درێژەی ئەو دەسبەسەر کردنانەدا، هەمان ڕۆژ هاووڵاتیەکی دیکەی خەڵکی ڕوانسەر بە ناوی “فارۆق خوداکەرەمەی” لەلایەن چەکدارە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە گوازراوەتەوە.











