کچێکی شاعیر خەڵکی مەریوان لەسەر شێعرە نیشتمانییەکانی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، ئارەزوو موستەفایی ناسراو بە “هەنسک”، کچە لاوێکی شاعیری خەڵکی مەریوان کە تەمەنی تەنیا حەڤدە ساڵە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە هێرش کراوەتە سەرماڵیان و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.
ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە مەریوان بە تۆمەتی ئەوەی کە “ئارەزوو” بەشداریی لە تەلەڤیزیۆنەکانی دژبەری ڕێژیم کردووە و هۆنراوەی نیشمانی و کوردستانی هۆنیوەتەوە و لەچەند بەرنامەیەکی نێوخۆیی بەشداری کردووە و سروود و شێعری کوردی خوێندۆتەوە دەسبەسەریان کردووە و بەڵێننامەیان پێ پڕکردۆتەوە کە چیدیکە لەو بوارەدا کار و چالاکی نەکات.
هەروەها لەلایەکی دیکەشەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، د.مستەفا ئیلخانیزادە ئەدیب و بەڕێوەبەری ناوەندی فەرهەنگی و ئەدەبیی شاری بۆکان، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری بۆکان گواستراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە و هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نیی