بەرپرسی کۆڕی بەرژەوەندییەکانی ڕێژیم: ئێران بە سەر ٥٠٠میلیۆن کەس لە ٢٥ وڵاتی دنیادا فەرمانڕەوایی دەکا و ئەو ولاتانە سالانە ٨٠٠ میلیارد دۆلار داهاتی بازەرگانیان هەیە.
بەپێی هەواڵی هەوالدەریی “ئیرنا” کە سەر بە ڕێژیمی ئێرانە، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی لە کۆبوونەوەیەکدا وتی: کە زیاتر لە ٢٠٠ ساڵ لە هاتنی ئورووپاییەکان بۆ ئێران تێدەپەڕی و جگە لە بەدبەختیی هیچیان بۆ وڵاتەکەمان بەجێ نەهێشتووە و بەشێک لە خاکی ئێرانیان جودا کردەوە و لە بەشەکانی دیکەش لە باری زانیاری و تێکنۆلۆژی پێشکەوتنێکی بەخۆیەوە نەدیوە.
ناوبراو ئاماژە بەوە دەکا کە کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە هەنگاوی یەکەمی هاتنە سەر کاریەوە بوو بە هێزێکی گەورەی سیاسی و ئەمنییەتی، و لە مەیدانی کار و هەڵسووڕانی نێونەتەوەیی کاریگەریی زۆری بووە و بانگەشەی ئەوەی کرد کە ڕێژیمی ئێران، بە سەر ٥٠٠ میلیۆن کەس لە ٢٥ وڵاتی دنیادا فەرمانڕەوایی دەکا کە ئەو وڵاتانە ساڵانە ٨٠٠ میلیارد دۆلار سات وسەودای بازرگانیان هەیە.
ئەو قسانەی ناوبراو لە کاتێکدایە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە سەرەتای هاتنە سەر کاریەوە بۆ هەموو جیهان ڕوون و ئاشکرایە کە نەیتوانیوە وڵاتەکەی خۆی ئیدارە بکات و بەردەوام خەریکی نانەوەی شەڕ و ئاژاوە لە وڵاتاندایە و داهات و سامانی گەلانی ئێران لە ڕێگای پشتیوانیکردن لە تێرۆریزم و گرووپ و میلیشیا چەکدارەکان خەرج دەکا، کە چی بانگەشە بۆ ئەوەی دەکەن کە فەرمانڕەوایی ٥٠٠ میلیۆن کەس لە جیهاندا دەکەن.