برایان ئێستیل، گەڵاڵەیەک بۆ درێژە پێدانی گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێران لەسەر کردەوەی تێرۆریستیی لەو وڵاتە دەخاتەڕوو.
برایان ئێستیل نوێنەری کۆنگرەی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە، گەڵاڵەیەکی بۆ زۆرتر کردنی گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێران لە کۆنگرێسی ئەو وڵاتەدا خستووەتەڕوو بۆ ئەوەی کردەوەی تێرۆریستیی لە ئێران کەم بکرێتەوە و تێرۆریستانی سەر بە ڕێژیمی ئێران چیدیکە بە ئاسانیی نەتوانن کردەوەی تێرۆریستیی ئەنجام بدەن.
ئێستیل دەڵێ: ڕێژیمی ئێران گەورەترین پشتیوانی تێرۆریزمە لە جیهاندا و هەروەها درێژە بە پشتیوانییە ماڵییەکانی بۆ میلیشیاچەکدارەکانی لە ناوچەکەدا دەدات، من زۆر لەوە نیگەرانم کە دەوڵەتی جۆ بایدێن کەمتەرخەم بێت بە نیسبەت ئەو کردەوە تێرۆریستییانەی ڕێژیمی ئێران کە بیهەوێ لە بواری مرۆڤدۆستانەدا گەمارۆکانی سەر ئەو ڕێژیمە کەم بکاتەوە.












