جۆ بایدێن: سەرەتا دەبێ ڕێژیمی ئێران کۆتایی بە پیتاندنی ئۆرانیۆم بهێنێت پاشان ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ دانیشتنەکانی بەرجام.
جۆ بایدێن سەرۆککۆماری ئەمریکا دەڵێ: وڵاتەکەی گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێران بەهیچ شێوەیەک کەم ناکاتەوە تا ئەو کاتەی کە تاران کۆتایی بە پیتاندنی ئۆرانیۆم نەهێنێت.
ئەو هۆشدارەی بایدێن لەکاتێکدایە کە عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران، مەرجی بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا دانابوو کە پێش گەڕانەوەی بۆ بەرجام دەبێ گەمارۆکانی سەر ئێران کەم بکاتەوە.
هەروەها بایدێن لە وتووێژێک لەگەڵ کاناڵی “سیبیئێس” پرسێاری لێکراوە کە ئایا سەرەتا دەبێ ئەمریکا گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێران پووچەڵ بکاتەوە لەبەر ئەوەی ڕێژیمی ئێران دەست بە دانوستاندن بکات؟ بایدێن لە وڵامدا دەڵێ؛ نەخێر شتی وانابێ دەبێ تاران بە تەواوی کۆتایی بە پیتاندنی ئۆرانیۆم بێنێت ئەوکات ئێمەش وتووێژیان لەگەڵ دەکەین.
جێی ئاماژەیە کە، کاناڵی “سیبیئێس” ئاماژەی بەوە کرد کە، ئەوە یەکەمین وتووێژی جۆ بایدێن بوو دوای دەسبەکاربوونی وەکوو سەرۆککۆمار لەسەر بابەتی ڕێککەوتنی چەکی ناوکیی ڕێژیمی ئێران و لە ئیستادا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران لەم بارەیەوە کە کامیان هەنگاوی یەکەم بۆ ڕێککەوتنی هەڵدێنن بڕیارێکی قورسە و کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بێهیوا کردووە.