کاک عەزیزبایگانی ناسراوبە”عەزیزی خدربەگ” کەسایەتیی دیار و خۆشناوی ناوچەی سەردەشت بە هۆی نەخۆشیی کۆچی دوایی کرد.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 19ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، کەسایەتی دیار وخۆشناوی ناوچەی سەردەشت بەناوی عەزیزبایگانی ناسراوبە”عەزیزی خدربەگ” خەڵکی گوندی دۆڵەتووی ناوچەی بڵفەتی سەردەشت لەتەمەنی 70ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیی ماڵاوایی لەژیان کرد.
کاک عەزیزلەبنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر ودێموکراتدۆست چاوی بە دنیا هەڵهێنا، بنەماڵەی ناسراوی خدربەگ جێگای حەوانەوەی تێکۆشەرانی کورد لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان بوو ودۆست وجێگامتمانەی تێکۆشەرانی کورد بەتایبەتی تێکۆشەرانی دێموکرات لەساڵانی46-47دابوە وهاوکار وپشتیوانی ئەوجوڵانەوەیە بوون.
پێویستەبگوتری برایەکی کاک عەزیزبەناوی “خدرپاکدامەن” ناسراوبە”خدربەگ “کادری ڕێبەریی حیزبی دێموکراتە و زیاترلە35ساڵەلەمەیدانی خەباتدایە.
کاک عەزیز چەندین جاربەهۆی ئیتلاعاتی ڕێژیم ئازار وئەشکەنجە وزیندانیی کراوە وتەنانەت لەژیر گوشاری ڕێژیم پەرتەوازەی باشووری کوردستان بوە وبۆماوەی چەندساڵێک دوورلەزێدونیشتمانی بوو.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی خدربەگ و خزم و کەسوکاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.