لاوێکی کوردی خەڵکی سەحنەی سەر بە پارێزگای کرماشان لە بواری وەرزشدا ڕێکوردی جیهانیی شکاند.
شەوی شەممە ١٨ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، بێهزاد کەنگەرشاهی خەڵکی شاری سەحنەی پارێزگای کرماشان، لە کاناڵی “ئیم بی سی پێرشیا” بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەرزشی لەشجوانی توانی ڕێکوردی هەڵگرتنی قورسایی کە پێشتر تایبەت بوو بە “ڕونی کۆلمەن” وەرزشوانێکی ئەمریکایی ، بە ڕاگرتنی قورسایی هەزار و ٤٠کیلۆگرام بشکێنێت.
پێشتر ڕێکۆردی هەڵگرتنی قورسایی هەزار کیلۆ لەلایەن “ڕونی کۆلمەن”ی ئەمریکایی شکێندرابوو، بەڵام دوێنێشەو لەلایەن “بێهزاد کەنگەرشاهیی” خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە قورسایی یەک تۆن و ٤٠ کیلۆ ڕێکۆردی جیهانیی شکاند.
شایانی باسە کە، بێهزدا کەنگەرشاهی خەڵکی شاری سەحنەی کرماشانە و هەر لە منداڵییەوە خولیا و ئاواتی وەرزشی هەبووە و بەردەوام لە بواری وەرزشدا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و دوێنێشەویش توانی ڕێکوردی جیهانیی “هەڵگرتنی قورسایی لەسەر پێ” هەزار و ٤٠کیلۆ گرەم بشکێنێت و ببێ بە قارەمانی جیهان لەو بوارەدا.











