هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی دیواندەرە لە ژێر گوشار و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕێژیم لە تاران گیانی لە دەستدا.
رۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی “مێهرداد تالشی” کە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە تاران دەسبەسەر کرابوو، لە ژێر گوشار و ئەشکەنجەی ئەو هێزانەدا گیانی لە دەستدا و دوای گەڕان و بەدواداچونی بنەماڵەکەی پاش دوو ڕۆژ تەرمەکەیان بە بنەمالەکەیان داوەتەوە کە جێگای ئەشکەنجە لە سەر جەستەی بووە و ئیتلاعات هەرەشەی لە بنەماڵەکەی کردووە کە دەبێ بە بێدەنگیی تەرمەکەی بە خاک بسپێرن و لەگەڵ هیچ کەس و لایەنێکدا لەو بارەوە هیچ لێدوانێک نەدەن و شێوەی مەرگی کوڕەکەیان نەدرکێنن.











