بەمەبەستی پشتیوانیکردن و ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتیی لە دۆخی دەسبەسەرکراوانی مەدەنی، فەرهەنگی و سیاسیی کورد، هەڵمەتێکی تویتێریی بەڕێوە دەچێ.
لەدرێژەی چالاکییەکانی شەرمەزارکردنی پیلانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بەدژی خەڵکی چەوساوەی کورد و شەرمەزارکردنی ڕەشبگیرییەکانی ئەم دواییانە، بەشێکی بەرچاو لە چالاکانی مەدەنی، ڕۆژنامەنووسان و هەڵسووڕاوانی بواری مافەکانی مرۆڤ، لە هەڵمەتێکی هاوبەشدا بڕیارە ئەمشەو کاتژێمی ٨ی شەو بەکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زریانێکی توێتێریی بەڕێوە بچێ.
هەروەها ئەو چالاکانە بۆئەم مەبەستە داوایان لەخەڵکی کوردستان بەتایبەتی و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردووە کە لەو کارە هاوبەشەدا زۆر چالاکانە بەشدار بن.











