دوو هاونیشتمانیی خەڵکی پیرانشار، بە مەبەستی تێپەراندنی ماوەی حوکمەکەیان ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کران.
ڕۆژی شەممە ١١ی ڕیبەندانی ٩٩ی هەتاوی، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “عومەر خاکزاد و عەباس سدیقی” خەڵکی گوندی “شێلمجاڕان”، سەر بە پیرانشار بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کران.
ئەودوو هاونیشتمانییە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردی دژبەری ڕێژیم لەلایەن داداگای ئینقلابی پیرانشار، هەر کام بە پێنج ساڵ بەندکران حوکم دراون.
“عومەر خاکزاد” مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ بەبێ بەڵگەی قەزایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرابۆوە و دوای قۆناغی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
هەر وەها “عەباس سدیقی” ڕۆژی ٢٦ی بانەمەڕی ئەمساڵ دەسبەسەر و دوای تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.











