ڕێژیمی ئێران لە ترسی هێرشی ئیسرائیل نامەیەکی بۆ نەتەوە یەکگرتووکان ناردووە.
نوێنەری هەمیشەیی ڕێژیمی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەنامەیەکدا بۆ ئەو ڕێکخراوە سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل هوشداری دا و وتی؛ ئیسرائیل هەرجۆرە هەڕەشە یان هێرشێک بکاتە سەرمان ئێمەش ولامی دەدەینەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی “ئینتخاب” “مەجید تەخت ڕەوانچی”، نوێنەری ڕێژیم لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەیەکدا بۆ “ئانتۆنی گۆتێرێس” و سەرۆکی شۆرای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: لەئێستادا ئیسرائیل نەک هەر هەڕەشە و شەڕەنگێزی بە ڕێژیمی ئیران دەکات بەڵکوو پڕۆژەگەلێکی بۆ هێرشکردنە سەر ڕێژیمی ئێران داڕشتووە و ئەوە وای کردووە ئاسایشی ئێران بخاتە مەترسییەوە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی؛ کۆتا هەڕەشەکانی ئیسرائیل ئەوەیە کە، لە ئێستادا ئێران دەیهەوێ لەگەڵ ئەمریکا بگەن بە ڕێککەوتن بەڵام فەرماندەی ناوەندی گشتی هێزە نیزامییەکانی ئیسرائیل، لەبارەی ڕێککەوتنی ئاشتیانەی “ناوکیی” وتوویەتی؛ هێزە نیزامییەکانی ئیسرائیل بێجگە لە پڕۆژەکانی کە ئیستا دژبە ڕێژیمی ئێران لە ئارادا هەیە، کۆمەڵێک پڕۆژەی کردەیی دیکەش ئامادەیە کە بۆ ساڵی داهاتوو دەبێ دژبەو ڕێژیمە بەکاری بێنین.