سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوا لە دادگای سزادانی نێونەتەوەیی دەکات کە دەبێ لەسەر کردەوە تێرۆریستی و دیکتاتۆرییەکانی ڕێژیمی ئێران لێکۆڵینەوە بکات.
بێنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بۆ ڕای گشتی و دیوانی باڵای نێونەتەوەیی بۆ دەسپێکردنی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی جینایەتەکانی شەڕ لە خاکی فەلەستین، وتی: دیوانی باڵای نێونەتەوەیی دەبێ لەبارەی دیکتاتۆرییە بێبەزەییەکانی ڕێژیمی ئێران و سووریەش لێکۆڵینەوە بکات.
دیوانی باڵای نێونەتەوەیی “Icc” ڕۆژی هەینی ١٧ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، بەدەرکردنی حوکمێک ڕایگەیاند کە، ئەم دادگایە باڵای نێونەتەوەییە دەسەڵاتی دادوەریی بۆ پێڕاگەیشتن بە دۆخی ناوچەکانی فەلەستینی هەیە، بەستەر بۆ دەسپێکردنی لێکۆڵینەوە لەبارەی جینایەتەکانی شەڕ لەو ناوچەیەدا راست دەخولقێنێ.












