بەڕێوەبەریی کۆمیسیۆنی ئەمنییەت و سیاسەتی دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێ لە ئەگەری سازان و پێکهاتنی دەولەتی”جۆ بایدێن” لەگەڵ ڕێژیمی ئێران، ئەرتەشی ئیسرائیل خۆی بۆ هەموو جۆرە هێرشکردنێک بۆ سەر ئێران ئامادە دەکات.
“ئاوی دیختێر” بەڕێوەبەری کۆمیسیۆنی ئەمنییەت و سیاسەتیی دەرەوەی ئیسرائیل: بە سەرنجدان بەوەی کە ئەگەری هەیە دەوڵەتی “بایدێن” لەگەڵ ڕێژیمی ئێران، بۆ دەست پێڕاگەیشتن بە چەکی ناوکیی پێک بێت و بسازێن، ئێمەش وەک ئەرتەشی ئسرائیل بە ئەرکی خۆمانی دەزانین بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ هەموو جۆرە هێرشێک لەگەڵ ئێران بە تایبەت هێرشیی چەکداری خۆمان ئامادە بکەین.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمریکا بە نیسبەت هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر دامەزراوەی نەوتیی عەرەبستان هیچ کردەوەیەکی نیشان نەدا و ئەو سیاسەتە هەڵە بوو.
پێکهاتنی ئەمریکا لە سێ دەیەی ڕابرددودا ئەو هەلەی بۆ کورەی باکوور ڕەخساند کە دەستی بە چەکی ناوکیی و مووشەکیی بالستیک ڕابگا و نابێ ئیزن بدەین کە ئەو هەڵەیە سەبارەت بە ڕێژیمی ئێران دووپاتە ببێتەوە و بۆیە بە هەموو شێوەیەک ئامادەین ڕووبەڕووی ئێران ببینەوە.












