لوقمان سەلیم نووسەر و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی “ئۆمەم” بۆ توێژینەوە و بەڵگە، کە بەئاشکرا و بە زمانێکی پاراو ڕەخنەی توندی لە گرووپی میلیشا شێعەکانی حیزبوڵای سەربە ڕێژیمی ئێران دەگرت، لە لوبنان کوژرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، دوای ونبوونی “لوقمان سەلیم” ئەو ڕەخنەگرە ناسراو و دژبەرە توندەی حیزبوڵا، تەرمەکەی لە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی میلیشا چەکدارەکانی حیزبوڵای لوبانی سەربەڕێژیمی ئێران دۆزرایەوە.
هێزە ئەمنییەکان لوبان لە “لیبونوون” تەرمی “لوقمان سەلیم”یان دۆزییەوە کە لە ئێوارەی پێنجشەممەوە لە بەشی باشووری ئەو وڵاتە لەلەیەن میلیشاکانی سەربە ڕێژیمی ئێرانەوە ڕفێندرابوو، موکەرەم رەباح مامۆستای زانکۆی ئەمریکایی لە بەیرووت و هاوڕێی لوقمان سەلیم وتی؛ ئێمە تەرمی ناوبراومان دۆزییەوە، بە گوللـە لەسەریان داوە و ماشێنەکەیان لە ناوچەیەکی دیکە بەجێهێشتبوو.
شایانی باسەکە، لوقمان سەلیم ڕەخنەگر و دژبەرێکی توندی میلیشیا چەکدارەکانی سەربە ڕێژیمی ئێران و دەستێوەردانەکانی ئێران لە لوبناندا بوو.












