ئێمانوئێل مەکرۆن سەرۆککۆماری فەرانسە لەگەڵ پیشوازی کردن لە خواستی ئەمریکا بۆ هەڵسوکەوت لەگەڵ ڕێژیمی ئیران سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناوکی ڕایگەیاند کە، عەرەبستانی سعوودی و ئیسرائیل بە دڵنیاییەوە لەو وتووێژەدا بەشداریی بکەن.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، سەرۆککۆماری فەرانسە لە ویدیۆ کۆنفرانسێکدا لەگەڵ شۆرای “ئاتلانتیک” لە واشینگتۆن وتی: لە راستیدا ئێمە دەبێ دانوستاندنێکی نوێ لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بە کۆتایی بگەیەنین، من بەش بەحاڵی خۆم هەرکارێک کەلە دەستم بێت بۆ پشتیوانیکردن لە گەڕانەوەی دووبارەی ئەمریکا بۆ بەرجام دەکەم.
هەروەها مەکرۆن لە درێژەدا وتی : لەگەڵ ئەوەی کە ڕێژیمی ئێران لە دروستکردنی چەکی ناوکیی نزیکتر بۆتەوە: لە ئیستادا بۆ دانوستاندنی نوێ وەکوو بەرنامەی مووشەکیی ڕێژیمی ئێران و سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کاتێکی گونجاوە، کەوایە دەبێ ئیسرائیل و عەرەبستان بێ دوودڵی لەم وتووێژەدا بەشدار و بڕیاردەر بن.












