لەگەڵ نەبوونی شوێن و ئیمکاناتی پێویست بۆ قوتابیان لە شارەکانی ئێران و کوردستان بە تایبەتی، پەراویزنشینەکانی شاری سنە لەگەڵ نەبوونی کەرەستەی خوێندن و بێ ئیمکاناتی بەرەوروون.
لەو پێوەندییەدا بەڕێوەبەری پەروەرەدەی ناوچەی یەکی شاری سنە ڕایگەیاند: ” ٣٢ھەزار کەس لە ٦٠ھەزار قوتابی کە سەرقاڵی خوێندن لە ناوچە پەراوێزنشیینەکانن و پێویستیان بە کەرەسە و ئیمکاناتی خوێندن ھەیە و ھەروەھا ئاماژەی بەوە کرد “ئاساوڵە” کە گەورەترین گوندی سەر بە شاری سنەیە و شەش ھەزار قوتابی ھەیە و بارودۆخی فێرکاری لەئەو گوندە بەھۆی نەبوونی شوێنی پێویست و ئیمکاناتی پەروەردە لەگەڵ کێشە بەرەوڕوو بووەتەوە.
یەکێک لە ئەندامانی شۆڕای گوندی “ئاساوڵە” لەوبارەیەوە ڕایگەیاند کە ھەر ئێستا لە قوتابخانەی ئەو گوندە زیاتر لە یەک هەزار قوتابی لە دوو شیفتدا دەرس دەخوێنن کە لەگەڵ هیچکام لە ستانداردەکانی پەروەردەیی یەک ناگرێتەوە و ئەوانی دیکەش لە خوێندن بێبەشن.
ئەڵڵامۆورادی ئاماژەی بەوەش کرد ئەو ئاواییە ١١ھەزار کەسی دانیشتوو ھەیە بەڵام لە بوونی کتێبخانە، هۆڵی وەرزشیی، پارکی گشتیی و بنکەی تەندروستی بێبەشە و لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانەوە هیچ گرینگیی پێنەدراوە.











