هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا “شارام ئەمجەدیان” خەڵکی سنە لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی و بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی” بە ٣ ساڵ بەندکران حوکم درا.
ناوبراو لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ٩٧ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەسبەر کرابوو و دوای تەواوی بوونی قۆناغی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ١١٥ کەس لە چالاکانی فەرهەنگی، مەدەنی، ژینگەپارێزان، خوێندکاران و لاوانی کوردستان لە لایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.











