ڕۆژنامەی واڵ ئێستریت ژۆرناڵ:بەڵگەگەلێک لە سەر مەوادی ڕادیوئەکتیڤ لە دوو دامەزراوەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران، بێندراوەتەوە کە دەیسەلمێنێ ڕێژیمی ئێران خەریکی بەرهەمهێنانی چەکی ناوکییە.
ڕۆژنامەیی واڵ ئێسریت ژۆرناڵ لە راپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ڵیکۆڵەرانی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی، گەیشتوونەتە بەڵگەگەلێک کە دەیسەلمێنی لە دوودامەزراوەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران مەوادی ڕادیۆئەکتیڤ بیندراوەتەوە و ڕێژیمی ئێران هەوڵدەدا دەستی بەچەکی ناوکیی ڕابگا.
لێکۆڵەرانی ئاژانسی وزەی ناوکیی ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتێکدا بە ڕۆژنامەی واڵ ئێستریت ژۆرناڵیان ڕاگەیاند بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پاییزی ڕابردوو لە دوو دامەزراوەی گومانلێکراوی ڕێژیمی ئێران بەڵگەگەلێک لەبەردەستدایە کە دەیسەلمێنێ ماددەی ڕادیۆئەکتیڤ لەو دامەزراوانەدا بوونی هەیە و ڕێژیمی ئێران هەوڵ دەدا دەستی بەچەکی ناوکیی ڕابگا.
جێگای ئاماژەیە کە ڕێژیمی ئێران بەدوای هاتنەدەری ئەمریکا لە رێککەوتنی بەرجام بۆ پێشاندانی کاردانەوە لەهەمبەر سیاسەتی ئەوپەڕی گۆشاری ئەمریکا بەدژی ئێران، بەدوور لە چاوی لێکۆڵەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە خەریکی پێتاندنی زۆرتری ئۆرانیۆمی ڕێگەپێدراون و هەموو ئاماژەکان سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن کە ڕێژیمی ئێران دەیهەوێت دەستی بەچەکی ناوکیی ڕابگا.