جۆبایدێن: بۆ پاراستنی سەروەریی وڵاتەکەی و ڕووبەروووونەوەی میلیشیاکانی سەربە ڕێژیمی ئێران پشتیوانیی لە عەرەبستان دەکەین.
جۆبایدێن سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕۆژی هەینی ١٧ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بەجەختکردنەوە لەسەر ئەوەیکە عەرەبستان ڕووبەڕووی هێرشی میلیشیاکانی سەربە ڕێژیمی ئێران بووەتەوە وتی: ئەمریکا پشتیوانی لە عەرەبستان بۆ پاراستنی سەروەریی وڵاتەکەی و ڕووبەڕووبوونەوەی میلیشیا تێرۆریستەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران دەکا و بە هاوکاری عەرەبستان ڕووبەڕووی میلیشیاکانی سەر بەڕێژیمی ئێران دەبینەوە.
هەروەها بایدێن لە درێژەدا وتی: ئێمە بە هاوکاری هاوپەیمانەکانمان لە جیهان و ناوچەکەدا هەوڵ بۆ دابینکردنی دێموکراسی و سەقامگیریی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدەین.












