شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی بیروڕاو وەرگرتنی ڕای ڕێبەریی حیزبی دێموکرات لەسەر ڕەوتی ڕووداوەکانی کوردستان‌و ناوچە سەردانی سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی کرد.
رۆژی پێنجشه‌ممه، ١٧ی به‌فرانبار شاندێکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد ‘knk’ به سه‌رپه‌رستیی نیلووفه‌ر کۆچ، هاوسه‌رۆکی ئەو ڕێکخراوەیە سه‌ردانی سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستانی کرد‌و له لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی حیزبەوە به سه‌رپه‌رستی مسته‌فا مه‌ولوودی، جێگری سکرتێری حدک پێشوازیان لێ‌کرا.
له‌و دیداره‌دا باس له پرسی کورد‌و رووداوه گرینگ‌و ڕۆژەڤەکانی ناوچە کرا که که‌مو زۆر کورد تێیدا بۆته فاکته‌رێکی به‌رچاو. هه‌ر بۆیه هه‌ردوولا پێیان لەسەر ئەوە داگرت که ده‌بێ کورد نێوماڵی خۆی هه‌رچی زووتره رێک بخا تا له ڕەوتی ڕووداوه‌کان جێ نه‌مێنێ.
دوو لایەن لەسەر ئەوە کۆک بوون کە له‌هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان هه‌لێک بۆ کورد بڕه‌خسێ، پارچه‌کانی دیکه بێ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی حیزبه‌کانی ئه‌و پارچه‌یه پێشێل بکه‌ن، دەبێ هاوکار بن‌و پیویستە پشتگیری له خه‌باتی کورد بکرێ له هه‌ر چوار بەشەکەی نیشتماندا.
دوای قسه‌و باسێکی تێر‌و تهسهلو راوێژ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌پێش هه‌موو شتێکدا دوولایەن پێداگریان له سه‌ر پێویستیی یه‌کگرتوویی کورد کرده‌وه‌و هیوایان خواست که خه‌باتی هه‌موو هێزه سیاسیه‌کان بۆ به‌ره‌و پێشچوونی ئه‌م بابه‌ته بێ .