بە هۆی ڕژانی گەنم لە یەكێك لە ئەنبارەكانی سیلۆی شاری مەهاباد كرێكارێك گیانی لە دەست دا.
ئەم كرێكارە تەمەن ٣٠ ساڵەیە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی حەوتووی ڕابردوو لەگەڵ یەكێك لە هاوكارەكانی چووبوونە نێو ئەنباری گەنم كە بە هۆی نەكوژاندنەوەی یەكێك لە سیستمە نێوخۆییەكانی ئەم سیلۆیە، گەنمی ئەم ئەنبارەیان بەسەردا ڕووخاو و ئەم دوو كەسە لە ژێر گەنم مانەوەو یەكیان بە هۆی پێنەگەیشتنی ئۆكسیژنو درەنگ فراکەوتنی تیمی ڕزگاری خنكا.
هەروەها لە شاری كرماشانیش بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی ڕێوشوێنی كار، كرێكارێكی سەرپەنای ئاژەڵان بە هۆی ئاگركەوتنەوە لە یەكێك لە كانێسكەكانی ئاژەڵانی زاگرۆس گیانی لەدەست دا.
ناوی ئەم كرێكارە ئەكبەر عەبرنا بووەو تا كاتی ئامادە كرانی ئەم هەواڵە هۆكاری ئەو ئاگركەوتنەوەیە ڕوون نەبۆتەوە.
پەناگەی ئاژەڵەكانی زاگرۆس كە لە سەرەتای جادەی سەراب نیلووفەری كرماشان هەڵكەوتووە، كاری كۆ كردنەوە، دەرمان و یەختەكردنی سەگە بەرەڵڵاكان لە ئاستی شاری بە مەبەستی زۆر نەبوونی ژمارەی ئەوان لە ئەستۆیە.