دوو هاونیشتمانی لە شارەکانی بانە و مەهاباد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهالاتی کوردستان چاونیوز، لە درێژەی ڕەشبگیرییەکان لە کوردستان، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری مەهاباد هێرش دەکەنە سەر ماڵی هاونیشتمانییەک بەناوی شەهاب ئەحمەدی و بەبێ پێشاندانی بەڵگەی قەزایی و بەبێ هۆکارناوبراو دەسبەسەر دەکەن.
لە لایەکیی دیکەوە لە شاری بانە هاونیشتمانییەک بەناوی “ئیدریس ئەحمەدی” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەرکراوە.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە چارەنووسی ناوبراون هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.