بەشێکی زۆری مووشەک و تەقەمەنیی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران کە ڕۆژێک پێشتر لە تارانەوە بە فڕۆکە هێندرابوونە سووریە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە سووریە تەقێندرانەوە.
ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، فڕۆکەی بارهەڵگری “کارگۆ ئیلوەشین ٧٦”ی سووریە کە لە تارانەوە باری مووشەکیی و تەقەمەنی بۆ لازقیە و لەوێشەوە بۆ دەمێشق گوازرابوویەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆکەکانی ئەرتەشی ئیسرائیلەوە لە قەیتەریە و باشووری دەمێشق خاپوور کرا.
شایانی باسە کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بنکەکانی سپای پاسداران سەدان جار لە سووریە لەلایەن ئەرتەشی ئیسرائیلەوە کراونە ئامانج و بە هەزاران کەس لە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لەو هێرشانەدا کوژراون و کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران هیچ وەلامێکیان نییە بۆ ئەو هێرشانە و تێچووی هەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر سپای پاسداران لە داهات و سامانی گەلانی ئێران دەدرێ.