ڕاوێژکاری پێشووی ترامپ: کوردستانێکی سەربەخۆ کلیلی چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە.
جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری پێشووی دۆناڵد ترامپ، ماوەیەک لەمەو پێش لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنیدا لە گەڵ کاناڵی کوردستان ٢٤ وتی: ئەگەر وڵاتانی زلهێزی جیهان سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان دەوێ، ئەوە دەبێ پشتگیری لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی لە ناوچەکەدا بکرێ و بە زووترین کات دەوڵەتی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابمەرزێ.
هەر لەم پێوەندییەدا ئایدی کۆهێن، وەزیری پێشووی ئیسرائیل، پشتیوانی لە قسەکانی جۆن بۆڵتۆن دەکا و دەڵێ: هەر وەک پێشتر ئاماژەم پێدا بوو دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردی بەزووترین کات پێکدێ.
کۆهێن لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا وتی: هەروەک چۆن پێشتر وتبووم وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە پێوەندییەکانیان لە گەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل ئاسایی دەکەنەوە، ئێستاش دڵنیام کە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دادەمەرزێ.