ئەمریکا ڕایگەیاند دەزگای قەزایی ئەو وڵاتە دەستی بەسەر ٢ میلیون بەرمیل نەوتی ڕێژیمی ئێراندا گرتووە.
دەزگای قەزایی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، رایگەیاند کە دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری وڵاتی لیبریادا گرتووە کە ٢ میلیون بەرمیل نەوتی تێدایە و لەسەر ئەو باوەڕەیە نەوتەکە لەئێرانەوە بە شێوەی نایاسایی هاتووە و بەپێی یاساکانی ئەمریکا ئەمهەوڵەی ڕێژیمی ئێران دەورلێدانی گەمارۆکانی ئەمریکایە بۆ سەر ڕێژیمی ئێران.
دەزگای قەزایی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئێران بۆ حەشاردانی بارە نەوتەکە ئەو بارە نەوتەی بە بەڵگەی ساختەوە گواستۆتەوە بۆ کەشتییەکی بارهەڵگری نەوتی دیکە بە ناوی نەوتهەڵگری”ئێلکیلیاس” کە ئاڵای وڵاتی لیبریای لە سەر بووە و دەیویست ئەو نەوتە بگوازیتەوە بۆ وڵاتی چین ولە گواستنەوەی نایاسایی ئەم بارە نەوتییەدا سپای پاسدارنی ڕێژیمی ئێران گەلاڵەداڕێژەر بووە کە ئەمریکا سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانی وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناساندووە.
لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەی دەزگای قەزایی ئەمریکادا هاتووە کە داوا لە هەموو وڵاتانی جیهان دەکەین کە پێبەند بن بە گەمارۆکان وسزا ئابوورییەکانی سەر ڕێژیمی ئێران و هەر وڵاتێک بازرگانی لە گەڵ ئێراندا بکا لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆی دەخرێتەسەر.