پارتی شەپیلا پاشەڕۆژی کوردستان-سووریە، سەردانی دەفتەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی لە هەولێر کرد.
ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، هەڤاڵ “سلیمان عەبباسی” بەرپرسی پێوەندییەکانی “پارتی شەپیلا پاشەڕۆژی کوردستان-سوریە” سەردانی دەفتەری نۆینەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی لە شاری هەولێر کرد و لە لایان “خالید وەنەوشە” بەرپرسی نۆینەرایەتیی حیزب پێشوازی لێکرا.
لەو دانیشتنەدا باس و بابەتی پێوەندیدار بە دۆخی ئیستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بارودۆخی هەنووکەیی ڕۆژئاوایی کوردستان هاتنە بەر باس و نوێنەرانیی هەر دوو حیزب هیوایان خواست کە، هێزە کوردییەکان بە یەکگرتوویی زیاترەوە خۆیان بۆ پێشهاتە سیاسییەکان ئامادە بکەن.











