دڕێژەدەری سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار لە دژی ئێران بێ
٤٠چالاکی مەدەنی و سیاسیی ئێرانی، لە نامەیەکدا بۆ جۆبایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا دواکاری بەردەوامبوونی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری دیپلوماتیک و ئابووریی بۆسەر ڕێژیمی ئێرانن.
لەم نامەیەدا کە واژۆی کەسایەتیگەلێکی وەکوو مەنوچێهر بەختیاری، محەممەد نووریزاد، فاتمە سپێهری و حیشمەتوڵا تەبەرزەدی لە سەرە داوایان لە سەرۆککۆماری ئەمریکا کردووەکە پشتیوانی لە بەهاکانی مافی مرۆڤ لە ئێراندا بکا و بە ئاماژە بە ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی ئێران لە دووساڵی ڕابردوودا و سەرکوت و کوشتنی خەڵکی ناڕازی لە لایەن بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانەوە هاتووە کە ڕێژیمی ئایینیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لێواری ڕووخاندایە.
لەبەشێکی دیکەی نامەکەدا هاتووە کە داواکاریی زۆربەی خەڵکی ئێران، گەیشتن بە یاسایەکی بنەڕەتیی دێموکراتیک و سکولارە و داوا لە دەوڵەتی ئەمریکا دەکەن کە پشتیوانیی لە ئێرادە و داوای خەڵکی ئێران بۆ گەیشتن بە دەوڵەتێکی دێموکراتیک و سکولار لە ڕێگای ڕاپرسییەکی گشتییەوە بکەن.
جێگای ئاماژەیە کە هێندێک لەوکەسانەی کە ئەم نامەیان واژۆ کردووە پێشتر لەبەر واژۆکردنی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خامنەیی لەژێر هەڕەشەوگوشاردان و زۆربەیان دەسبەسەرکراون و ئیستا لە بەندیخانەدان.












