ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، له درێژه‌ی شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان و چالاكوانانی كورددا، له دوو ڕۆژی ڕابردوودا مه‌حموود مه‌حموودی به‌رپرسی حەوتوونامەی “ئاگرین ڕۆژ” له سنه و عه‌زیز قادرتاج مامۆستای قۆتابخانەی گوندی “نه‌زریوه”ی شنۆ، له لایه‌ن هێزه‌سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆشوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
هێزەچەکدارەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنه، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مه‌حموود مه‌حموودی به‌رپرسی حەوتوونامەی “ئاگرین ڕۆژ”ی ئەو شارە و دوای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه.
هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندانی ٩٩ی هەتاوی، چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران مامۆستایه‌كی قۆناخی سه‌ره‌تاییان له گوندی “نزریوه”ی شاری شنۆ به ناوی “عه‌زیز قادرتاج” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە.
جێی ئاماژەیە کە، له چوار ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م یازده هاووڵاتیی و چالاكوانی كورد له لایه‌ن هێزه‌سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە له شاری شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه شوێنێكی نادیار كراون.











