ڕێژیمی ئێران لە بەرەبەری ساڵڕۆژی هاتنە سەرکاری خۆیدا، دەستی کردوە بە کۆنترۆڵکردنی پێوەندییەکانی تلفون و ئینتێرنێت.
لەم پێوەندییەدا جیا لەوەی کە لەشکرێک بەسیج و پاسدار بە ناوی “ئەرتەش و سپای سایبێری” لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردوونەتەوە و سێنسۆری زیاتری لەسەر ئۆپراتۆر و سێرڤێرەکان داناوە و دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم کۆمەڵێک بەستەی ئینتێرنێتیان وەکوو، بەستەی 3 گێگابایتی ئینتەرنێتی خۆڕایی بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ کە دیارە بە کۆدی تایبەت دەتوانن بەکاری بێنن، داویەتی بە خەڵک.
ڕێژیمی ئێران لە بەرەبەری ساڵڕۆژی سەپاندنی دەسەڵاتی خۆی بەسەر ئێراندا، بۆ ئەوەی هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتی و تلفونەکان کۆنترۆڵ بکات، ئینتێرنێت و بەستەی خۆڕایی بڵاو دەکاتەوە تا بە ئاسانیی هەموو باس و بابەتەکان بە باشی کۆنترۆل بکات.
شایانی باسە کە، کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام هەوڵی سەرکوتکردنی هاووڵاتیان دەدات و لەو بارودۆخەی کە ئێستا خەڵکی ئێران پێیدا تێدەپەڕن ڕێژیم هەوڵ دەدات لەڕێگەی بە خۆڕایی کردنی ئینتێرنێت و تلفون، خەڵکی بێتاوان دەسبەسەر و سەرکوت بکات.