ڕۆژی ڕابردوو ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی دووشەممە١٣ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی و لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کۆمەڵێک لە کرێکارانی پارس لەبەردەم رێکخراوی ناوچەیی تایبەت بە ئابووریی وزەی پارس، کرێکارانی زاهێدان لە بەردەم بینای تەئمینی ئیجتماعی ئەو شارە، ڕۆژنامەنووسان وچالاکانی مەدەنی شاری ورمێ لە بەردەم نەخۆشخانەی تایبەت بە ژنان لەو شارە، پشکدارانی شیرکەتی تەعاونیی مەسکەنی جەماران لە بەردەم بینای شارەوانی تەورێز و کۆمەڵێک لە داواکارانی مەسکەنی مێهر لە بەردەم ئیدارەی تەعاونی مەشهەد بەڕێوەچوو.
هەروەها ناڕازییان دەڵین: دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڵێنیی جۆراوجۆری زۆریان پێداوین، بەڵام تا ئێستا نەک هەر جێبەجێیان نەکردووە بەڵکوو هیچ گرینگییەکیشیان بە دۆخی ژیانمان نەداوە و دۆخی بژێوی ژیانمان لەوپەڕی خراپیدایە.