پەروانە سەلەحشووری نوێنەری پێشووی مەجلیسی ڕێژیم: لە ئێراندا خەریکە دەورانی قاجار دووپاتە دەبێتەوە.
“پەروانە سەلەحشووری” نوێنەری مەجلسی دەیەم لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تویتێردا نووسی: لە ئێراندا خەریکە دەورانی قاجار دووپاتە دەبێتەوە خەڵک بە هۆی هەژاری و قات و قڕی، نەخۆشی و مەرگ، کۆرۆنا و پیسیی هەوا گیان دەدەن و بۆ دۆزینەوەی پاروویەک نان دەبێ لە ڕیزە دوور و درێژەکاندا ڕاوەستن و یان لە زبڵدانەکاندا لە شتێک بگەڕێن بۆ بژێوی ژیانیان، پسپۆڕەکان نابیندرێن و ڕیابازەکانیش دەبن بە پسپۆڕ، کایە بە گیانی خەڵک مەکەن و پێکوتەی کۆرۆنای جێی متمانە بکڕن.
سەلەحشووری پێشتریش لە بۆچوونەکانی خۆیدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئێمە ئێرانییەکان خوومان بە مەرگ گرتووە و راستگۆیی بۆ ئێمەی ئێرانی مانایەکی نییە.