دوو هاونیشتمانی خەڵکی شنۆ کە ئامۆزای یەکترن لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، لە درێژەی ڕەشبگیرییەکان لە کوردستان دوو هاونیشتمانیی خەڵکی شنۆ بەناوەکانی “حوسێن محەممەدپوور و ئاوات محەممەدپوور” کە ئامۆزای یەکترن لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گوازرانەوە.
بە پێی سەرچاوەکەی چاونیوز، ئاوات محەممەدپوور دوای لێپرسینەوە بە دانی بەڵێنینامە ئازاد کراوە بەڵام ئاوات محەممەد پوور هەتا ئیستا چارەنووسی نادیارە.
بە دەسبەسەر کردنی ئەو هاونیشتمانییە هەتا ئیستا ١٢ کەس لە شاری شنۆ قۆڵبەست کراون و تائێستا هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاونیشتمانیانە ڕوون نەبۆتەوە.