کۆڵبەرێک بە ناوی هاشم حەسەنی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕیژیمی ئێران لە سنووری بانە گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی ” هاشم حەسەنی” خەڵکی گوندی مەنیجەڵان و دانیشتووی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەخۆیی هێزەچەکدارەکانی ڕێژیمی گێانی لێدەستێندرێ.
شایانی باسە کە هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران هیچ یاسایەکی نێونەتەوەیی و مافی مرۆیی لەبەرچاو ناگرن و ڕۆژنییە کە کەس یان کەسانێک بە بیانووی جۆراوجۆرەوە نەکەونە بەر دەسڕێژی ڕق و قینی ئەو چەکدارانە و گیانیان لەدەست نەدەن.