ئەرتەشی ئیسرائیل لەسەر بڕیاری هێڕشکردن بۆسەر ناوەندەکانی ناوکیی ڕێژیمی ئێران زۆر جیددیە و هەڵسەنگاندن بۆ ئەو بڕیارە دەکەن.
بێنی گانتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێ: داوا لە خەڵی ئێران دەکەین کە لە ئێمە تێبگەن، ئێمە دژی هاووڵاتییانی ئێرانی نین بەڵام کردەوە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێران ئێران، هەنگاوەکانی ئێمە جددیتر دەکات و هەنگاوێکی زۆر پێویستیشە.
بەپێی ڕاپۆرتی جێروزالم پۆست” هاوکات لەگەڵ گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی، بێنی گانتس لە وتووێژێکیدا جەختی کردەوە کە کۆمەڵێ خاڵی گرینگ بۆ ئەوەی دڵنیابین کە ڕێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکی ناگات لە بەردەستدایە.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە کاناڵی هەواڵی “ئەلغەد”ی میسر وتی: وڵاتی ئیسرائیل ئامانجێکی دیاریکراوی هەیە، ئەویش ئەوەیە کە نابێ بەهیچ شێوەیەک ڕێژیمی ئێران ببێتە خاوەن چەکی ناوکیی، ئەمە تەنیا لەبەرژەوەندی ئیسرائیلدا نییە بەڵکوو بە قازانجی تەواوی جیهان و ناوچەکەیە، ئەرتەشی ئیسرائیل و هێزی بەرگری ئەم وڵاتە هێرشکرن بۆسەر بنکە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێرانی لەبەرچاو گرتووە کە دەبێ ئەنجام بدرێ.
شایانی باسە کە، گانتس وتەکانی “ئاویو کۆخاوی” بەرپرسی ناوەندی ئەرتەشی ئیسرائیلی دووبارە کردەوە کە وتبووی؛ کۆماری ئیسلامی نابێ بەهیچ شێوەیەک دەستی بە چەکی ناوکیی بگات، لەبەر ئەوەی جیهان و ناوچەکە دەکەونە مەترسییەوە و بۆیە ئێمە بەو پەڕی چالاکییەوە لەسەر پڕۆژەی هێرش کردن بۆسەر بنکە ناوکییەکانی ڕێژیم کاردەکەین.