مەزڵووم کۆبانی بەنیسبەت سەرکەوتنی وتووێژی یەکیەتی نێو ماڵی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان خۆشحاڵی دەربڕی و داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد کە بۆ قۆناخی داهاتووی یەکیەتی نێو ماڵی کورد خۆیان ئامادە بکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان مەزلووم کۆبانی بەرپرسی گشتی ئەرتەشی دێموکراتیکی سووریە، بەنیسبەت سەرکەوتنی دانوستاندنی یەکیەتی نێو ماڵی کوردەکانی سووریە خۆشحاڵی دەربڕی و داوای لە کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کرد کە بۆ قۆناغی دواتر بە باشی خۆیان ئامادە بکەن و دەبێ نێو ماڵی کورد یەکبخرێتەوە و یەکیەتی و هاواهەنگی دروست بکرێت.
مەزڵووم کۆبانی لە تویتێری خۆیدا نووسیویەتی: ئامانجی ئێمە دیالۆگی نێوان “شۆرای نیشتمانی کوردەکانی سووریە” و حیزبەکانی “یەکیەتی نیشتمانی کورد”ە و ئەو ڕێککەوتنانەی بە دەستمان هێناون زۆر بەلامانەوە گرینگن و بەرژەوەندی خەڵکەکەمان دەپارێزێت.
هەروەها ناوبراو لە درێژەدا وتی: لەسەر هەموو لایەنەکان ئەرکە کە، بۆقۆناغی دواتر بەباشی ئامادەیی خۆیان دەرببڕن و بەشێوەیەک بێت کە لەڕۆژانی داهاتوودا شایەتی قۆناغێکی نوێتر بین و ئیدی با نێوماڵی کورد لەوە زیاتر پەرتەوازە نەبێت و پێویستە کورد یەکگرتووانە هەوڵ بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی و خەڵکەکەی بدات.











