بەپێی ئاماری چاونیوز و لە درێژەی ڕەشبگرییەکان لە کوردستان تا ئێستا ٩٣کەس لە شارەکانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاونیوز، لە ڕاپۆرتێکدا ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، ڕایگەیاند کە لە درێژەی ڕەشبگیرییەکان لە کوردستان و لە ماوەی سێ حەوتووی ڕابردوودا لەلایەن ڕێژیمی سەرەڕۆیی ئێرانەوە تائێستا ٩٣کەس لە شارەکانی کوردستان دەسبەسەر کراون.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە تا ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندان لە شارەکانی مەهاباد ١٣ کەس، لە نەغەدە ٧کەس، لە پارێزگای سنە ١١کەس، لە بۆکان ٢٤کەس، لە پیرانشار٦کەس، لە ڕوانسەر١کەس، لە ڕەبەت ٣کەس، لە مەریوان ٩کەس، لە سەقز ٣کەس، لە شنۆ ١١کەس و لە شارەکانی جوانڕۆ، پاوە، ورمێ و دیواندەرە هەرشارەو ١کەس لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئیرانەوە دەسبەسەر کراون.