لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا، لانیکەم ۱۵ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.
بەپێی ئاماری تۆمارکراوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی “ژانویەی ٢٠٢١” دا، لانیکەم ۱۵ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراو و بریندار کراون کە سەتا٤٧ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بووە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لەو ماوەیەدا ٧ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٨ کۆڵبەریش بریندار بوون، کە زۆرترین ژمارەی کوژران و بریندار ٦کەس بووە و لە پارێزگای “سنە” تۆمار کراوە و هەروەها دوو کۆڵبەریش کە تەمەنیان خوار ١٨ ساڵ بووە گیانیان لە دەستداوە.
شایانی باسە کە، بەتەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران، ٧ کەس کە ١ کوژراو و ٦برینداری لێکەوتۆتەوە و ١کەسی دیکە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەستداوە و هەروەها بەهۆی ڕووداوی سروشتیش ٧کەس کە ٥کوژراو و ٢بریندار تۆمار کراوە.











