لەگەڵ پەرەسەندنی بێکاری لە کوردستان ناوەندە فێرکارییەکانی فەننیو حیرفەییش دادەخرێن.
سەرۆكی كانوونی ناوەندە ئازادە فێركارییەكانی فەننیو حێرفەیی پارێزگای كرماشان دەڵێ نزیكەی سەدی ٢٥ی ئەم ناوەندانە داخراون.
فەرهاد جامەشوورانی، وێڕای هێنانە بەرباسی ئەم مەسەلە كە لە حاڵی حازردا نزیكەی ١٠٠ ناوەندی فێركاری كە دەكاتە نزیكەی یەک لە چواری سەرجەم ئەم ناوەندانەی كە لە پارێزگای كرماشان مۆڵەتی كار كردنیان هەیە داخراون، گوتی: زۆرترین هۆكاری داخرانی ئەم ناوەندە فێركارییانە گرفتی ماڵیو فشارە ئابوورییەكانن.