ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، گۆڤاری “پۆلیتیکۆ”ی ئەمریکایی لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری یاریدەدەری نوێنەرێکی سنای ئەمریکا گوتی: نوێنەرانی “سنا” دژی لابردنی ئەو گەمارۆ و گوشارانەی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران دەوەستنەوە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکاییە که “پۆلیتیکۆ” ناوی ئاشکرا نەکردووە، لە درێژەی قسەکانیدا وتوویەتی: یاساناسانی سنا دژی لابردنی چکۆلەترین گەماروکان دەوەستنەوە.
ئەو نوێنەرەی سنا لە درێژەدا وتی: ئێمە چاوەدێری چڕوپڕی چۆنییەتی جێبەجێکردنی گەمارۆکان دەکەین و دەبێ جۆ بایدن بە جوانیی دیاری بکات کە گەمارۆکان لە چوارچێوەی مافی مرۆڤ چی لە خۆ دەگرێت، من پێشبینی دەکەم تەنانەت ئەگەر دەوڵەتی بایدن هەندێک گەمارۆکان لا ببات، گەمارۆی نوێ لە لایەن کونگرەی ئەمریکاوە بەسەر کۆماریی ئیسلامی دەسەپێنرێت.












