ڕۆژی ڕابردوودا ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، ڕۆژی شەممە١١ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی و لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەوانی تەورێز لە بەردەم بینای شارەوانی ئەوشارە، کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی دانیشتووی بەندەر ئیمام لەو شارە، کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شاری یەزد لە بەردەم بینای پەروەردە وپێگەیاندنی ئەو شارە و کۆمەڵێک لە کرێکارانی کۆمپانیایی ماشینسازیی تەورێز لە ناو کۆمپانیاکە.
هەروەها ناڕازییان دەڵین: دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڵێنی جۆراوجۆری زۆریان پێداوین، بەڵام تا ئێستا نەک هەر جێبەجێیان نەکردووە بەڵکوو هیچ گرینگییەکیشیان بە دۆخی ژیانمان نەداوە و دۆخی بژێوی ژیانمان لەوپەڕی خراپیدایە.