ئێران ئینتێرناشناڵ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە، فەرماندەکانی پێشووی سپای پاسداران و هێندێک لە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ٧ساڵی ڕابردوودا لە ناوچەی ئازادی بازرگانیی ئەروەند بە سەدان میلیار تمەنیان دزیوە.
لەمڕاپۆرتەدا هاتووەکە ساڵی ٩٢ی هەتاوی، ئەکبەر تورکان، سکرتێری شۆرای ڕێکخستنی ناوچە ئازادەکان، هەیئەتێکی بەڕێوەبەری پێکهاتوو لەم کەسانەی دامەزراندووە، عەلی شەمخانی، سکرتێری شۆرای ئاسایشی ئێران، محەممەد موخبێر(بەرپرسی ناوەندی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی خومەینی)، محەممەد فروزەندە، بەرپرسی ئەوکاتی ڕێکخراوی موستەزعەفان و عەبدوڵا کەعبی، نوێنەری شاری ئابادان لە مەجلیسی پێنجەم تا هەشتەم.
هاوکات ئیسماییل زەمانی بە پشتیوانی عەلی شەمخانی و غوڵامعەلی ڕەشید، (فەرماندەی قەرارگای خاتمول ئەنبیا،) محەممەد فروزەندە دەبێتە بەرپرسی گشتی ناوچەی ئازادی یەکێک لە گرینگترین ناوچە ئازادەکانی ئێران و دزی و گەندەڵییەکانی بەرپرسانی باڵای رێژیمی ئیران دەسپێدەکا.
هەرچەند لە ماوەی حەوت ساڵدا ئەم کەسانە بۆ سەرپۆش دانان لە سەر دزی و گەندەڵییەکانی خۆیان هێندێک لە بەرپرسانی پلە نزمی دیکەیان کردۆتە قوربانی و بە بیانووی دزی و گەندەڵی دەسبەسەر کراون.
بەپێی ئەو بەڵگانەی کە ئێستا لە لای ئێران ئینتێرناشناڵ پارێزراوە، ئەو بەرپرسانەی ڕێژیمی ئێران کە ناویان هاتووە لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە سەدان میلیار تەمەن لە سەروەت و سامانی گشتی وڵاتیان دزیووە و خستوویانەتە سەر سامانی خۆیان.












