بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە ئێران، دیمەنی کەمپێکی وازهێنان لە ماددەی هۆشبەریان بڵاوکردۆتەوە کە ئەشکەنجەی تووشبوان دەدرێت و کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.
ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، لە کەمپی “قەڵات”ی شاری شیراز کە ناوەندێکە بۆ وازهێنان لە ماددەی هۆشبەر، تووندوتیژی لەگەڵ تووشبواندا کراوە و بە لێدان، ئەشکەنجەدان، خستنەنێو سەهۆڵاو، جنێو و سووکایەتیان پێکراوە، بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە وازلە ماددەهۆشبەرەکان بهێنن.
لەو ویدیۆیەدا کەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە، دەردەکەوێت، تووشبوان بە جلوبەرگەوە دەخرێنە نێو سەهۆڵاوەوە و دوایی بە داردەست و قامچی لێیان دەدرێت و ئەشكەنجە و ئازاری زۆیان دەدەن و لەگەڵ لێدان و ئازاردانیشیاندا جنێو و سووکایەتی زۆریان پێ دەکرێ.












