تەواوكردنی كتێبخانەی ناوەندیی ئیلام که ١٥ ساڵ لهوه پێش دروستکردنهکهی دهستی پێکرد، پێویستیی بە بڕی ١ میلیارد تمەن بووجە هەیە.
مێهرداد جەلیلیان، بەڕێوەبەری گشتیی كتێبخانەكانی گشتیی پارێزگای ئیلام گوتی: تەواوكردنی كتێبخانەی ناوەندیی ئیلام که یەكێك لە گەورەترین پڕۆژە فەرهەنگییەكانی ئەم پارێزگایەیه، پێویستیی بە تهرخانکردنی ١ میلیارد تمەن بوودجەی دیکه هەیە.
ناوبراو ڕایگەیاند كە ئەم بڕه بودجەیە بۆ دابینكردنی سیستمی گەرماو فێنکایی ئەم كتێبخانەیە پێویستە، بەڵام تا ئێستا بۆی دابین نەكراوە.
شایانی باسە كە پڕۆژەی دروستكردنی ئەم كتێبخانەیە تا ئێستا بڕی ٤ میلیارد تمەنی بووجە تێچووە، بەڵام قوڵینگی ئەم پڕۆژەیە که ساڵی ١٣٨٠و، لە ناوەندی شاری ئیلام لێدرا، پاش تێپەڕبوونی١٥ساڵ هێشتا نیوهکاره.