چین وتوێژە جیاوازەکان لەسەر هاوردەکردنی پێکوتەی کۆرۆنا بۆ ئێران ناڕەزایەتییان دەربڕی و دەڵێن؛ پێکوتەی ڕووسیی بەکار ناهێنین.
بەهرام پارسایی، ئەندامپارلمانی پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ: من وەک ئەندامێکی کۆمەڵگەی پزیشکیی، پێکوتەی کۆرۆنای ڕووسی بەکار ناهێنم، با بە پارەی نەوتی خەڵک، پێکوتەی ڕێگەپێدراوی تەندروستیی جیهانی بکڕن.
پارسایی هەروەها دەڵێ: ئەگەر سەرەڕای ئەم هەموو ناکارامەیی و نەشیاوییەی بەرپرسان، ئەم خەڵکە زیندوو ماوەتەوە و دەورانی کۆرۆنامان تێپەڕاند ئەوە ناهێنێ کە ئەمجارە بە پێکوتەی ڕێگەپێنەدراوی ڕووسی گیانی ئەو خەڵکە بخرێتە مەترسییەوە .
لەلایەکی دیکەشەوە مینوو مۆحرێز ئەندامی ناوەندی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا وتی: هاوردە کردنی پێکوتەی ڕووسی لە بەختی خراپی خەڵکی ئێرانە و ئەو پێکوتەیە ڕێگەپێدراو نییە و من وەکوو خۆم قەت ئەو پێکوتەیە بەکار ناهێنم، با بەرپرسانی ڕێژیم پێکوتەی ڕێگە پێدراوی وەزارەتی تەندروستی جیهانیی بکڕن.












