جێگری وەزیری بێهداشت كە سه‌ردانی پارێزگای كرماشانی کردوه، ده‌ڵێ كە لە ئاستی ئێران‌دا که‌میی ١٠٠ هەزار ته‌ختی نەخۆش به‌دی ده‌کرێ‌و بەپێی تواناكانی دەوڵەت دابین‌كردنی ئەم ئیمکاناته بۆ نه‌خۆشخانه‌کان ٥٠ ساڵی کات پێویستە.
محەممەد ئاقاجانی که له کۆڕی هەواڵنێران‌و میدیاکارانی كرماشان‌دا قسه‌ی ده‌کرد، گوتی نەخۆشخانەی ئەوەندە كۆنمان لە ئێران‌دا هەیە كە زیاتر لە ١٠٠ ساڵە دروست كراوە، ئه‌و له درێژه‌دا گوتی بە شێوەی مام ناوەندی تەمەنی نەخۆشخانەكانی ئێران نیزیك ٣٥ ساڵەو ئەمەش بەم مانایەیە كە نەخۆشخانەكانمان كۆن‌و په‌ککه‌وته‌ن.
جێگری وەزیری بێهداشت وێڕای ئاماژە بە كۆنبوونی ته‌ختی نەخۆشەكان لە نەخۆشخانەكانیش گوتی له ئێستا ١٢٠ هەزار ته‌ختی نەخۆش لە نەخۆشخانەكانی ئێران‌دا هەیە كە به‌پێی حەشیمەتی ئێران هەر ١٠٠ كەس یەك ته‌خت‌و نیوی بەردەكەوێ، ئەمە لە حاڵێك‌دایە كە لە وڵاتانی گەشەسەندوو هەر ١٠٠ كەس ٥ ته‌ختیان به‌رده‌که‌وێ.
جێگری وەزیری بێهداشت هەروەها گوتی نەخۆشخانەكانی ئێران پێویستی‌یان به ٢ هەزارو ٧٠٠ تەخت‌و ده‌زگای دیالیزه.
ئه‌و نه‌یشارده‌وه که بە سرنج‌دان بە كەمیی ١٠٠ هەزار ته‌ختی نەخۆش لە ئاستی ئێران‌دا‌و توانایی دەوڵەت بۆ دابین‌كردنی سالانە ته‌نیا ٢ هەزار ته‌خت؛ دابین‌کردنی كەمیی ته‌ختی نه‌خۆشخانه‌کان پێویستیی بە ٥٠ ساڵ کات هەیە