دوای دەسبەسەرکرانی هاووڵاتیەکی دیکە لە شاری شنۆ، ژماری دەسبەسەرکراوانی ئەو شارە گەیشتە شەش کەس.
بەپێی ڕاپۆرتی چاونیوز، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری شنۆ هاووڵاتییەکیان بە ناوی “جبرەئیل شەعبانی” دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە.
هاوکات هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی “ژینکۆ”یان بە ناوی جەماڵ قاسمی دەسبەسەر کردووە.
لەلایەکی دیکەوە و ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، چوار هاووڵاتی دیکەی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی شۆرش بەرهەم، جەماڵ نەهالی، سەید لوقمان تاهیری و غەفوور ئەسپەندار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
هەر لەو پێوەندییەدا دوکتور مستەفا ئیلخانیزادە کە پێشتر دەسبەسەرکرابوو بۆ قەرەنتینەی زیندانی بۆکان گوازراوەتەوە و دەسبەسەرکردنەکان لە کوردستان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و بەربڵاو بەردەوامن.