پەیکەری غوڵامڕەزا حەسەنی یەکێک لە جینایەتکارە سەرەکییەکانی ڕێژیم کە دەستی لە کوشتاری خەڵکی کورد و بە تایبەت خەڵکی قاڕنێ و قەڵاتاندا بووە دەبێتە هۆی ناڕەزایەتیی کوردەکانی ئەو پارێزگایە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بە هاوکاری شۆرای شار و نوێنەری شارەکانی نەغەدە وشنۆ، دێهەوێت ڕۆژی یەکشەممە پەیکەری جەنایەتکاری دژە کورد” غوڵامڕەزا حەسەنی” کە نوێنەری خومەینی و خامنەیی لە پارێزگای ورمێ بووە و لە شەهیدکردنی بەکۆمەڵی خەڵکی کوردستاندا ڕۆڵی سەرەکیی هەبووە لە گۆڕەپانی ناوەندی شاری نەغەدە دابنێ.
دانانی ئەو پەیکەرە سەرەڕای ئەوەیکە بێڕێزییە بە هەست و ئاوەزی کەسوکاری قوربانیان و خەڵکی کوردستان، هەوڵی سپای پاسدارانی ڕێژیمە بۆ چالاککردنی کەلێنی نەتەوەیی لە شاری نەغەدە.











