چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئێران مووشەکیی کورتمەودای لە ڕێگای سووریەوە و لەناوچەی دێرەزووری سووریە داوە بە میلیشیاکانی حیزبوڵای عێراق.
بەپێی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە، ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، ڕێژیمی ئێران ٥٦ مووشوکی کورتمەودای بە شێوەیەکیی نایاسایی لە سنوورەکانی سووریە و لە ناوچەی دێرەزوور ڕادەستی میلیشیاکانی حیزبوڵای عێراق کردووە.
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە لە زاری سەرچاوەکانی خۆیەوە ڕایگەیاند کە ئەم مووشەکانە لە جۆری کورتمەودان کە ڕێژیمی ئێران بەرهەمی دێنێ و بە مەبەستی کاری تێکدەرانە دراوە بە میلیشیاکانی حیزبوڵای عێراق.
هەروەها چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە بڵاویکردەوە کە ماوەیەک لەمەو پێش لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە ٤ ماشین چەکوچۆڵ و مووشەک بۆ میلیشیاکانی فاتمیوون کە سەر بە ڕێژیمی ئێرانن ڕەوانە کراوە.












