سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران ڕێگە نادات قەڵای مێژوویی “فەلەکول ئەفلاک”ی لوڕستان لەلایەن ڕێکخراوی یۆنسکۆوە تۆمار بکرێ.
سوپاى تێرۆریستى پاسداران، قەڵاى مێژوویی “فەلەکول ئەفلاک”ی شاری خوڕەمئاوای لە پارێزگای لوڕستان داگیر کردووە و ناهێڵێ وەک ئاسەوارێکی مێژوویی لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆوە تۆمار بکرێت و کردوویەتییە بنکەیەکى سەربازى بۆ هێزەچەکدارەکانی.
جێگای ئاماژەیە کە سپای پاسداران نزیکەى ٧٠ میلیار تمەنی لە خەزێنەی دەوڵەت کە مافی خەڵکە وەرگرت بۆئەوەى بنکەیەکى سەربازی بۆخۆی دابین بکات و ئەو قەڵایە چۆڵ بکات، بەڵام نەک هەر چۆڵی نەکرد بەڵکوو ئەو پارەیەشی خوارد و دواى خواردنى ئەو پارەیە داواى ٨٠ میلیاردى دیکەش دەکەن.
شایانی باسە کە، قەڵای “فەلەکول ئەفلاک” لە چەندین لاوە تێکچووە و سپای پاسدارانی ڕێژیم دەیهەوێت پارەیەکی زۆرتر وەربگرێ و ڕێگەش نادات ڕێکخراوی یونسکۆ وەکوو ئاسەواری مێژوویی تۆماری بکات.