کۆمیتەی ئۆسترالیای حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئوسترالیا، سەردانی ئەندام پارلمانێکی فیدڕاڵی وڵاتی ئوسترالیای کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، هاوڕێیان سەلاح پوورئەسەد و کامران سوهرابی بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی ئوسترالیای حیزبی دێموکراتی کوردستان، سەردانی “گراھام پیریت” ئەندام پارلمانی فیدڕاڵیی ئوسترالیا و جێگری کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ لە پارلمانی ئوسترالیایان کرد و لەو سەردانەدا کە تایبەت بوو بە ڕەشبگیریی چەند حەوتووی ڕابردووی چالاکانی مەدەنی و لاوانی کورد لە شار و ناوچە جۆراوجۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
هەروەها لەوچاوپێکەتنەدا، گەیاندنی دەنگی کپکراوی خەڵکی کوردستان بەدژی سیاسەتی تۆقاندن و داپڵۆسێنی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەیئەتی کۆمیتەی حیزب لە ئوسترالیا، بە وردی لەسەر سیاسەتی زەبروزەنگ، کۆشتاری کۆڵبەران و خەڵکی زەحمەتکێش و کاسبکاری کورد، گرتن و ئێعدام و دەستبەسەرکردنی خەڵکی کوردستان لە چەند ساڵی رابردوودا و شەپۆلی دەستبەسەکراوانی ئەو چەند ڕۆژەی ڕابردوو لە لایان کۆماری ئیسلامییەوە، بۆ “گراھام پیریت” باس کردوون.
لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەدا لەگەڵ “گراهام پیرت”داویان کرد کە، ولاتی ئوسترالیا وەک سیستمێکی دێموکرات و شوێندانەر لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، بۆ ئازادکردنی ئەو دەستبەسەرکراوە بێ تاوانانە هەوڵەکانی خۆیان وەگەڕ بخەن.












